عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان

ژیاننامه

*ساڵی 1949 له‌بنه‌ماڵه‌ییه‌کی ئاینیی و تێکۆشه‌ری دیاری شاری هه‌ولێر له‌دایکبووه.‌

*خاوه‌نی بروانامه‌ی بکالۆریۆسه‌ له‌ ژمێریاری.‌

*سالی 1971  له‌ئه‌منی عاممه‌ی به‌غدا زیندانی کراوه‌و چه‌ندین جاریش له‌سه‌ر چالاکی سیاسی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ‌ گیراوه‌.

* سالی 1963 په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ریکخستنه‌کانی پارتی دیموکرای کوردستان و له‌ساڵانی  1971 – 1974 لێپرسراوی قوتابیانی زانکۆی موسته‌نسریه‌ بووه.‌

*ساڵی 1974 به‌هۆی تیکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان شۆرش و رژێمی به‌عس  په‌یوه‌ندی به‌شۆڕش-وه‌ کردووه،‌ هه‌ر ئه‌و ساڵه به‌شداری له‌دامه‌زراندنی ده‌زگای دارایی‌ شۆڕشی ئه‌یلول کردووه.

*له‌پاش هه‌ره‌سهێنانی ‌ شۆرشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975 راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه‌ کرد که‌ له‌ 1/6/1975 دامه‌زراو رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه‌.

*ساڵی 1975 - 1977 چۆته سوریا و خه‌ریکی کاری سیاسی و رێکخستن بووه‌.

*1978 گه‌راوه‌ته‌وه‌ کوردستان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌شداری له‌شۆڕشی نوێ کردووه‌.

* یه‌کێک بووه له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و له‌‌ 8/8/1979 بووه‌ به‌ئه‌ندامی سه‌رکرداییه‌تی حزبی سۆسیالیست و رۆڵی به‌رچاوی له‌ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌بووه‌.

*1979 – 1992 رۆڵی به‌رچاوی له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسی و عه‌ربی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا هه‌بووه‌و له‌پاریس و له‌نده‌ن و واشنتۆن و دیمه‌شق و قاهیره‌و سوید و چه‌ند شارێکی تر،

* به‌شداری ده‌یان کۆروکۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی کردووه‌.

*ساڵی 1995 بۆته‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر.

*له‌زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی شه‌ری ناوخۆ به‌شداربووه‌و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌و فاکته‌رێکی گرنگی ئاشتی و ته‌بایی بووه‌ له‌کۆبوونه‌وه‌کانی تاران و له‌نده‌ن و دیمه‌شق،رۆڵی به‌رچاویشی له‌ ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌بووه‌ له‌ ساڵی 1996.

* سێ ساڵ نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی مسر و یه‌کێک بووه‌ له‌رێکخه‌رانی دیالۆگی کوردی و عه‌ره‌بی که‌ساڵی 1998 له‌قاهیره‌ به‌سترا.

*ده‌یان وتاری له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان به‌زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڵاوکردۆته‌وه‌.

*دوو کتێبی به‌ناوی (العلاقات العربیه‌ الکوردیه‌) و (حوار العربی الکوردی) بڵاوکردۆته‌وه‌.

*ساڵی 1999 له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پۆستی وه‌زیری شاره‌وانی وه‌رگرتووه‌و دواتریش بۆته‌ وه‌زیری دارایی و ئابووری و پاشان بۆته‌ جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان.

*له‌ کۆنگره‌ی دووه‌می یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان-دا دووباره‌ به‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و پاشان به‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌.

*تا ئێستا (3) جار له‌ مردن رزگاری بووه‌، 1974 له‌ بۆردومانی شارۆچکه‌ی چۆمان، له‌رۆژی 24/11/1987 له‌ناوچه‌ی مه‌رگه‌ به‌ده‌ستی موخابه‌راتی رژێمی به‌عس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ هه‌ڤاڵه‌کانی  به‌ژه‌هری سالیۆم ژه‌هرخوارد کران،‌ تێیدا 3 که‌س له‌ هه‌ڤاڵانی شه‌هید بوون و ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن گوێزرایه‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن، ساڵی2004 له‌کاره‌ تیرۆریستییه‌که‌ی (1)ی شوباتی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ختی برینداربووه‌ بۆ ماوه‌ی (4) مانگ له‌ژێر چاودێری پزیشکی ماوه‌ته‌وه‌.

*زمانه‌كانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ده‌زانێت.

*له‌ 4ی حوزه‌یرانی ساڵی 2005 پاش خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبژێردرا.

 

ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان

1- پیاده‌كردنى یاسا و په‌یڕه‌وى ناوخۆى  ئه‌نجومه‌ن.

2- كردنه‌وه‌ى خول و دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و سه‌ركردایه‌تى كردنیان و كۆتایى پێهێنان ودواخستنیان ودیاریكردنى  كاته‌كانیان.

3- به‌ڕێوه‌بردنى گفتوگۆكان و پاراستنى رێكوپێكى ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌.

4- خۆئاماده‌كردنى پێویست بۆ پاراستنى هێمنی و رێكوپێكى له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا و بۆى هه‌یه‌ ده‌ستنیشانى هێزى نیزامى پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكاو له‌ژێر ركێفى دابێ.

5- ئیمزاركردنى كۆنووسى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا.

6- ئه‌نجامدانى هه‌موو كردارێكى یاسای و به‌رێوه‌بردن و دارایى كه‌په‌یوه‌ندییان به‌ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ هه‌بێ و بۆى هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات به‌كه‌سانى تر بدا  له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

7- ئیمزاكردنى هه‌موونووسراوه‌ ره‌سمیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى راپه‌راندن و لایه‌نه‌كانى تر له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌دا.

8- ئیمزاكردنى هه‌موو ئه‌و نووسراوو موخابه‌رانه‌ى كه‌له‌ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ یان له‌یه‌كێ له‌ لیژنه‌كانیه‌وه‌ ده‌رده‌چێ دواى  مۆركردنى  به‌مۆرى خۆى.

9- دڵنیابوون له‌ته‌واوبوونى رێژه‌ى یاسایى (النصاب) به‌یارمه‌تى دوو ئه‌ندامه‌كه‌ى ترى. ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى.

10- ئیشوكاره‌كان له‌ئه‌نجومه‌ن ده‌خاته‌ روو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان له‌كاتى پێویستدا.

11- سه‌رپه‌رشتى كارى لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.

12- نوێنه‌رایه‌تى كردنى ئه‌نجومه‌ن له‌ بۆنه‌ و  ئاهه‌نگه‌ نیشتمانیه‌كان و بۆنه‌كانى تردا ده‌توانێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌ندامانى تر بدات.

13- ده‌رهێنانى ئه‌و یاساو  بڕیارو په‌یڕه‌وانه‌ى  كه‌ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریان پێكهاتووه‌.

 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678