یوسف محمد سادق

ژیاننامه‌ی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

یوسف محمد سادق

-         له‌ ساڵی‌ 1978 له‌ دایكبووه‌

-         هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ره‌ له‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ زانكۆی‌ نه‌هرین 2007.

-       دكتۆرا  له‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ ناونیشانی‌ (فاكته‌ره‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ سه‌ر داهاتووی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عیراق).

-         سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ زانسته‌ رامیارییه‌كانی‌ بووه‌ له‌ كۆلیژی‌ زانسته‌ رامیاری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ نێوان ساڵانی‌ 2008-2010.

-         رێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گشتی‌ هه‌تاكه‌ی‌ بووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌2007-2009 هه‌روه‌ها به‌شداری‌ له‌ پاش ساڵی‌ 2003-2010چه‌ندین چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌شداریكردووه‌، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كانی‌ (كه‌ی‌ ئای‌ ئی‌، دی‌ ئێچ ئاڕ دی‌، ئێن ئی‌ دی‌، یو ئێن دی‌ پی‌).

-         به‌شداری‌ له‌ چه‌ندین كۆنفرانسی‌ ئه‌كادیمی‌ و مه‌ده‌نی‌ كردووه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌و و ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق كه‌ له‌ هه‌ندێكیاندا توێژیینه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش كردووه‌.

-         رێكخه‌ری‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ و یاسایی‌ بووه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2008كه‌ دواتر له‌ دوو توێی‌ كتێبی‌(پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) له‌ لایه‌ن كۆمپانیای‌ وشه‌وه‌ چاپكراوه‌.

-         به‌شداری‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌ له‌ ئاماده‌كردن و داڕشتنی‌ پرۆژه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم و پرۆژه‌ و پاكێجه‌كانی‌ چاكسازی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپۆزسینه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ساڵی‌ رابردوودا ئاماده‌كراون.

-         له‌ ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ رێكخه‌ری‌ ژووری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بووه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ ژووره‌كه‌ ئه‌كردت له‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

-         له‌ ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ كاروچالاكیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا رۆڵی‌ بینیووه‌.

-         له‌ چه‌ندین دیمانه‌ و چاوپێكه‌وتندا یوسف محه‌مه‌د هه‌میشه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌و به‌ هه‌ژاری‌ خوێندنی‌ زانكۆی‌ ته‌واو كردووه‌.

-         له‌دانیشتنی ده‌سپێكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 29/4/2014 به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌لبژێردرا


رۆژمێرى رووداوه‌كان