فه‌رسه‌ت احمد عبدالله سكرتێری په‌رله‌مان‌

ژیاننامه‌

نه‌ته‌وه‌ : كورد.

ئایین: موسوڵمان

ساڵی 1946 له‌دایك بووه‌.

شوێنی نیشته‌جێ بوون له‌شاری دهوك نیشته‌جێیه‌.

ئاستی خوێندن بكالۆریوس له‌ یاسا.

ئه‌ندامه‌ له‌سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و یه‌كێتی ماف په‌روه‌رانی كوردستان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه‌.

 چه‌ندین به‌رهه‌می به‌زمانی عه‌ره‌بی و كوردی بڵاوكردۆته‌وه‌.

سه‌ر به‌لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستانه‌ له‌په‌رله‌مان.

لایه‌ن: پارتی دیموكراتی كوردستان.

فراكسیۆنی زه‌رد

پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ په‌رله‌مانتار پارێزه‌ر بووه‌ .

 

ئه‌رك و دسه‌لاته‌كانى سكرتێرى په‌رله‌مان

• سه‌رپه‌شتى نووسینى كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و به‌رنامه‌ى كارى  دانیشتنه‌كان و چاپكردن و  دابه‌شكردنیان له‌سه‌ر ئه‌ندامان ده‌كات.

  ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ تۆمارده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێ قسه‌ بكه‌ن.

  به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات به‌و سیفه‌ته‌ى ئه‌ندامه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌دا.

  سه‌رپه‌رشتى كاروبارى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ