دكتۆر حه‌سه‌ن محمد سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌

ژیاننامه‌

له‌ساڵى 1955 له‌ قه‌ڵادزێ له‌ دایكبووه‌. بكالۆریۆسی پزیشكى له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى له‌ كۆلیژى پزیشكى زانكۆى موسڵ ساڵى1981 -1982 به‌ده‌ست هێناوه‌.   له‌ساڵى 1985 وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شدارى شۆرشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازى كردووه‌

چه‌ندین پله‌ى به‌رپرسیارێتى بینیوه‌ له‌وانه‌: به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى قه‌ڵادزێى پارتى دیموكراتى كوردستان، كارگێرى مه‌كته‌بی ناوه‌ندى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان، جێگرى به‌رپرسی لقى 11 ى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌رپرسی لقى 11 ى پارتى دیموكراتى كوردستان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پشكنین و چاودێرى بووه‌، به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ بووه‌، له‌ساڵى 1992 تا 1997 به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى بووه‌. له‌كۆنگره‌ى دوانزه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ئه‌ندامى یه‌ده‌گى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌ڵبژیرراوه‌.

له‌ خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرراوه‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مان بووه‌.

له‌دانیشتنى نائاسایی رۆژى 15/2/2012 ى په‌رله‌مانى كوردستان دا به‌جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا

ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێگری سه‌رۆک

جێگری سه‌رۆک ئه‌م ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خوواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات:

1-له‌کاتی ئاماده‌ نه‌بوونی سه‌رۆکدا تێکڕای ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و به‌ جێ دێنێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆک ده‌توانێ هه‌ندێ ئه‌رکی  دیاریکراوی پێ بسپێرێ.

2-به‌شداری کردن له‌ کاره‌کانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و وه‌زیفه‌کانی به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێکه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌دا .

3-به‌دوا داچوونی کاروباری لیژنه‌کان و ڕاپۆرت پێشکه‌ش کردن له‌ باره‌یانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆک.(9)



رۆژمێرى رووداوه‌كان