هه‌واڵی سکرتێری په‌رله‌مان

په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌

له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2017/12/13، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی پرۆتۆكۆل له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.

سبه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌

تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، راوێژكارى راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ سایتی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند: "بڕیاره‌ پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشه‌مه‌ 2017/12/13، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ته‌لارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت (زياتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازى له‌ شاندێكی كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی رانیه‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 12/12/2017، شاندێكی كه‌سایه‌تیی و چالاكوانانی رانیه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ هەڵبژێردرا

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان وقوربانییانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى هەڵبژێردرا و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانیش داوا لە لیژنەکە دەکات کارى جدى لەسەر چاکسازییەکانى ناو وەزارەتى پێشمەرگە بکەن و هەماهەنگیش لەگەڵ میحوەرەکانى شەڕ بکەن.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازيی له‌ شاندێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/12/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌پێكهاتبوو له‌ ئه‌لیس وه‌ڵ پووڵ، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و ریكاردۆ رۆدرێگز، به‌رپرسی نوسینگه‌ی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: "دەبێت کارەساتی دووزخورماتوو بەجینۆساید بناسێندرێت"

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان له‌ میانی كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی دووزخوورماتوو و ده‌وروبه‌رى، رایگه‌یاند: "لەلایەن لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتێک لەسەر ئەو کارەساتەى كه‌ بەسەر خەڵکى دووزخورماتوودا هاتووه‌ ئامادەکراوە و پێویستە ئه‌و كاره‌ساته‌ بەجینۆساید بناسێندرێت".

سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی زیاتری ژنان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4/12/2017، له‌هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و (زياتر...)

سیمینارێك بۆ رێزلێنان له‌ ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 3/12/2017 به‌ ئاماده‌بوونى دكتۆر جه‌عفه‌ر ئێمنیكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان و ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و كورده‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی دژ به‌ژنان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان سیمینارێك بۆ رێزلێنان له‌كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، پێشوازییان له‌ شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان-مه‌ڵبه‌ندی گشتی كرد.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی كۆنسوڵخانەی میسر دەكات

بە مەبەستی پێشكەشكردنی پرسە و سەرۆخۆشی بۆ گەل و حكومەتی وڵاتی میسر، كە لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی لە "سینا" سەدان كەس بوونەتە قوربانی، ئەمرۆ 26/11/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان

په‌رله‌مانی كوردستان هاوخه‌میی خۆى بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یانده‌ كونسوڵى ئێران له‌ هه‌ولێر

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندن و ده‌ربڕینی هاوخه‌میى په‌رله‌مانی كوردستان بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى كرماشان و سه‌رپێل زه‌هاو و ناوچه‌كانی تر له‌ كۆمارى ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاوه‌ریی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، (زياتر...)

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌رله‌مان و حكومه‌ت تاووتوێی ره‌شنووسی بودجه‌ى 2018ى عێراق ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاله‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ دكتۆر ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕابه‌ر صدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كۆبۆوه‌.

نوێنه‌رانی گه‌ل له‌هه‌رێم و به‌غدا جه‌خت له‌یه‌كڕیزی و یه‌كگووتاریی نێوماڵی كوردی ده‌كه‌نه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13/11/2017 ، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پێگه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕال به‌ڕێوه‌چوو.

سکرتێری پەرلەمان پێشوازیی لە راوێژکاری سیاسیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد ‎

سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢/١١/٢٠١٧، خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە راوێژکارانی پەرلەمان، پێشوازیی لە خاتوو ئان کریستین، راوێژکاری سیاسی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان: په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسى مووچه‌
په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك یاسا ده‌كات و لیژنه‌كانیش ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه‌

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 23/9/2017، په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی سكرتێری كاتیی په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولى پایزه‌، ساڵى چواره‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.

به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاساییی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی23/9/2017

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی پاییزه‌ی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 23/9/2017ى له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند كه‌ له‌دوو خاڵ پێكدێت، به‌مشێوه‌یه‌یه :

وه‌زیرى دارایى له‌ په‌رله‌مان رۆژى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى راگه‌یاند

له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێم و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داواكردنى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2015/10/7، به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و كاروباری ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌.

داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرا هاوكارییه‌ مرۆیی ‌و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن

سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ ‌و كاریگه‌ری به‌لجیكا له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رزنرخاند ‌و داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرد كه‌ هاوكارییه‌ مرۆیی ‌و سه‌ربازییه‌كانین بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن.

رۆلی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌زنرخێنرا

له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ ‌و كاریگه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپای له‌ هاوكاریكردن ‌و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رزنرخاند ‌و داوای له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد كه‌ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی ‌و ئابوورییه‌كان.

هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێم بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كۆبوونه‌وه‌

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كۆبوونه‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێك ده‌گه‌یه‌ننه‌ سكرتێری په‌رله‌مان

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 16/6/2014 ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان له‌سه‌ر بارودۆخی و گۆڕانكاریه‌كانی ئێستای هه‌ریمی كوردستان و عێراق له‌ژێر ناوی (له‌پێناو خه‌ڵك) گه‌یانده‌

پرۆژه‌ یاساى درێژكردنه‌وه‌ى یاساى دژه‌ تیرۆر و پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ نه‌هیشتنى ئه‌و یاسایه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

ه‌كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بوان له‌باره‌ى هه‌ردوو پرۆژه‌ یاساى درێژكردنه‌وه‌ى یاساى دژه‌ تیرۆر و پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ نه‌هیشتنى ئه‌و یاسایه‌ كه‌ له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌و ره‌وانه‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌نداره‌كان گفتوگۆى ووردیان

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌ده‌رچووانی كۆلێژی یاسا ده‌كات

سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 28/6/2012 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تى خۆى له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانى كۆلێژى یاسا كرد كه‌ به‌شدارییان له‌ خولێكى راهێنانى ناوه‌ندى هزرى یاسایی كردبوو. مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بریتى بوو له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌كاروچالاكیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌رووى

سه‌رۆك وجێگروبریارده‌ری لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردران

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9/10/2009 به‌ئاماده‌بوونی فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وجێگرو بریارده‌ری لیژنه‌كان به‌پێی بڕگه‌ى (3) له‌مادده‌ى (39)ى هه‌مواركراو له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 به‌رێوه‌چوو، كه‌ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:

سكرتێری په‌رله‌مان داوا له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان- خولی دووه‌م ده‌كات به‌شداری له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی سێهه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان بکه‌ن

فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان- خولی دووه‌م ده‌كات له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی سێهه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20/8/2009 ئاماده‌بن

له‌سیمینارێكدا پرسه‌كانی منداڵان ومافی مرۆڤ ده‌خرێنه‌روو

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21/4/2009 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید كرد، كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌مافه‌كانی مرۆڤ وپرسه‌كانی دیموكراسی سه‌ردانی هه‌رێم-یان كردووه‌. دواتر له‌سیمینارێكدان كه‌به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی یاسایی وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیژنه‌كانی دیكه‌ی

له‌پێشوازی وه‌فدێكدا سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان پرانسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه‌

له‌دیدارێكدا كه‌ به‌ئاماده‌بوونى تارق جامباز جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و عبدالكریم هه‌مه‌وه‌ند بریارده‌ری لیژنه‌و په‌رله‌مانتاران كه‌ریم به‌حری و ئارام ره‌سول مامه‌ند به‌رێوه‌چوو، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووری پرنسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و مافه‌كانی ئافره‌ت و سه‌ربه‌خۆی

سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد. له‌دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون پرسى ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنى بودجه‌ى ساڵانه‌ و ئاماده‌كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراو پاشان تیشك

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ قوتابی و خوێندكارانی كۆلیژی یاساورامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 14/5/2008 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی په‌ناگیری په‌رله‌مان له‌گه‌ل قوتابی و خوێندكارانی كۆلێژی یاسا و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆبۆوه‌. كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی د. رۆژان دزه‌یی و سه‌بری غه‌فار ئه‌مین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له‌ باره‌ی كار و چالاكیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان