مانگی داهاتوو وه‌فدێكی په‌رله‌مانی بریتانیا دێنه‌ كوردستان، سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا كۆبۆوه‌

29/01/2008 02:02:00 م

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29/1/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسینگه‌ی خۆی پێشوازی له‌خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا كرد.

له‌دیدارێكدا پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی كاره‌كانی هاتنی شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی داهاتوو دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

 

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌ هاتنی شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌ربڕی و هه‌موو جۆره‌ پشتیوانیه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی كاری هاتنه‌كه‌یان نیشان دا.

 

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی كارو چالاكیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و كارانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ بڕیاره‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌خولی نوێی خۆی دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكات.

 

 

 

 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ