پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/12/2007 به‌رێز فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازی كرد له‌خاتوو ئاودن مكرمان ئه‌فسه‌ری رامیاری و ئابوری و به‌رپرسی ماده‌ی 140و گلێن ساركا ئه‌فسه‌ری حوكمڕانی له‌نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر. له‌دیدارێكدا كه ئارام ره‌سوڵ مامه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوو،ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمینته مێژووییه‌كان له‌نێویشیان دا راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌ساڵی 1925 ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه كێشهدارانهی ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه به‌شێكن له‌كوردستان و بۆچه‌سپاندنی ئه‌و راستیه‌ش گه‌لی كورد به‌هه‌زاران قوربانی داوه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری خۆی له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌بینێته‌وه‌و له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنیشی گه‌لی كوردستان متمانه‌ی به‌حكومه‌تی عیراقی نامێنێ كه‌ئێستا به‌رپرسه له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌كه وه‌ك پێویست و گه‌ر هاتوو دانیشتوانی ناوچه كێشهدارهكانیش بێ هیوابن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه خزمه‌تی سه‌قامگیری و ئاسایش ناكات به‌تایبه‌تیش كه هاوڵاتیانمان به‌رده‌وام هه‌ست به‌هه‌ڵوێستی نه‌رێنی به‌رپرسانی عیراقی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ماده و بڕگه ده‌ستوریه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كوردستان كهمافی به‌شداربوون و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵات و داهات دا.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا له‌بواری پشتگیری كردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕووی ته‌كنیكی و شاره‌زایی په‌رله‌مانی و سود وه‌رگرتن له‌تواناكانیان.