له‌سیمینارێكدا پرسه‌كانی منداڵان ومافی مرۆڤ ده‌خرێنه‌روو

21/04/2009 02:20:00 م

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21/4/2009 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید كرد، كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌مافه‌كانی مرۆڤ وپرسه‌كانی دیموكراسی سه‌ردانی هه‌رێم-یان كردووه‌.

دواتر له‌سیمینارێكدان كه‌به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی یاسایی وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیژنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن وه‌فده‌كه‌ی سۆسیال دیموكراته‌وه‌ باس له‌چۆنیه‌تی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵ وگه‌شه‌پێدانی تواناكانیان وئه‌زموونی وڵاتی سوید له‌وبواره‌وه‌  بۆ په‌رله‌مانتاران خرایه‌روو.

له‌سیمیناره‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان كورته‌ باسێكی مێژووییان له‌باره‌ی هه‌وڵ وكاره‌كانی وڵاتی سوید بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی تاك وده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان ورێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان وچه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌مافه‌كانی مرۆڤ پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانتاران كرد.

دواتریش چه‌ند داتاو زانیارییه‌ك ویاسایه‌كی تایبه‌ت به‌پرسه‌كانی منداڵان له‌سیمیناره‌كه‌دا خرانه‌روو، تاوه‌كو په‌رله‌مانتارانی كوردستان بتوانن سوود له‌ئه‌زموون وكاره‌كانیان وه‌ربگرن.

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان