لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی لەگەڵ سەرۆكی ناوەندی قاهیرە بۆ دیراساتی كوردی كۆبۆوه‌

14/04/2019 11:40:00 ص

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2019/4/14، لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی  ڕێبوار عه‌بدولڕه‌حیم بابكه‌یی، سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكه‌، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازییان لە “السید عبدالفتاح”، سەرۆكی ناوەندی قاهیڕە بۆ دیراساتی كوردی كرد.

له‌ دیدارێكدا دوای بەخێرهێنان، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سوپاسی “السید عبدالفتاح”، سەرۆكی ناوەندی قاهیڕە بۆ دیراساتی كوردی كرد كە ڕۆڵی گرنگی بینیوە لەبواری فیكری و سیاسی  بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی و  دۆزی ڕەوای كورد بەجیهانی عه‌ره‌بی و هیوای سه‌ركه‌وتن و بەردەوامیی بۆ خواست.

هەر له‌ دیداره‌كه‌دا جەخت لەسەر پێویستیى هەماهەنگی و پەیوەندیی دروست لە نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی میسر كرایه‌وه‌ بۆ زیاتر ئاشنابوون و تێكەڵاویی فیكری و سیاسی.

لەكۆتایدا "السید عبدالفتاح"، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكه‌ كرد و هیوای خواست كە پەرەی زیاتر بدرێت بەكاری ڕۆشنبیری و  فیكری لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسردا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان