لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان میوانداریی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ده‌كات

11/04/2019 01:06:00 م
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 11ى نیسانی 2019، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم،  بەسەرپەرشتیی جوان یونس محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌، لە هۆڵی لیژنه‌ له‌تەلاری پەرلەمان، میوانداریی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی کرد کە لەسەر بانگھێشتی لیژنەكه‌ لەپەرلەمان ئاماده‌بوو بۆ قسەکردن لەسەر کار و چالاکییەکانی دەستەكه‌ و ئاگاداربوون لەدۆخی ئەو ناوچانەو زانینی کێشەو کەموكوڕییەکان، بۆئەوەی ھەماھەنگی دروست بکرێت و بتوانرێت بەھەموو لایەک خزمەت بەدانیشتوانی ئەم ناوچانە بکرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>