به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/3/12

10/03/2019 02:56:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/3/12ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و ماده‌كانی (47 و 48 و 54) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 12/3/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: زیادكردنی دوو ئه‌ندام بۆ سه‌ر لیژنه‌ی یاسایی و پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان به‌پێی ماده‌كانى (28 و 29) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
 
منى نبى قادر                        هێمن هه‌ورامى                       د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانی         جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى               سه‌رۆكی په‌رله‌مانی 
كوردستان-عێراق                 كوردستان-عێراق                       كوردستان-عێراق
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان