پرۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌ و پێشه‌وا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆخانمانی په‌رله‌مانتار روونكرایه‌وه‌

23/12/2018 03:38:00 م
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ  رێكخراوی heartland alliance  له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوو: پڕۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌و پێشه‌وا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان) كه‌ په‌رله‌مانتاری ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه‌، بۆ ناساندنی بابه‌ت و به‌شه‌كانی به‌رنامه‌كه‌و وه‌رگرتنی راوبۆچوونی خانمانی په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌و پێویستییه‌كانیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو 2018-2022، له‌خولی په‌ره‌پێدان و توێژینه‌وه‌، سه‌عات 10ی به‌یانیى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23/12/2018   وۆرك شۆپێك بۆ خانمانی په‌رله‌مانتار له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و بەبه‌شداریی رێكخراوی PDO له‌هۆڵی په‌ناگیریی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تا سه‌عات 1:15ى پاشنیوه‌ڕۆى خایاند.
له‌وۆرك شۆپه‌كه‌دا سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن فوئاد ئه‌حمه‌د به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌وه‌ره‌كانی وۆرك شۆپه‌كه‌ روونكرایه‌وه‌و پلانی كاری داهاتووی سه‌نته‌ره‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌بریاره‌ چه‌ندین خولی په‌ره‌پێدان بۆ په‌رله‌مانتاران به‌گشتی و خانمانی په‌رله‌مانتار به‌رێوه‌ ببات. 
 
 
 
پاشان سه‌ڵاح به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی هارتلاند به‌رنامه‌و كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ى  خسته‌ڕوو كه‌چه‌ندین سێكته‌ری جیاوازی له‌خۆگرتبوو، دواتر به‌رپرسی نوسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌هه‌ولێر كه‌ پشتیوانیی به‌رنامه‌كه‌یه‌، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا هه‌رێمی كوردستانی له‌رووی یاسای تایبه‌ت به‌ پاڵپشتیی ژنان و رێژه‌ی به‌شداریی ژنان له‌په‌رله‌مان به‌ پێشكه‌وتوو وه‌سفكرد و له‌لایه‌ن ئارام تۆفیق-یشه‌وه‌، كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی رێكخراوی PDO پێشكه‌شكرا. 
دواتر له‌لایه‌ن خاتوو مه‌له‌ك میسری، پرۆگرامی (پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوو: پڕۆژه‌ی خانمانی سه‌ركرده‌و پێشه‌وا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان) روونكرایه‌وه‌ كه‌ زۆر بوار ده‌گرێته‌وه‌ له‌بابه‌تی:
 1. دیراسه‌كردنی یاساكانی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌عێراق و كوردستان.
 2. بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاری په‌رله‌مانی له‌و رۆله‌ی پێیان سپێردراوه‌ له‌ چوار ساڵی داهاتوو له‌په‌رله‌مان.
 3. روونكردنه‌وه‌ی زیاتری بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش 1325. 
له‌ كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا و له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو چه‌ندین گرفتیان خسته‌ڕوو كه‌ رووبه‌ڕووی خانمی په‌رله‌مانتار ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری په‌رله‌مانی، كه‌ وا پێویست ده‌كات ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزرێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین چاره‌سه‌ر هه‌ر له‌لایه‌ن خانمانی په‌رله‌مانتارو ئاماده‌بووان خرانه‌ڕوو كه‌خۆی له‌ئه‌نجامدانی خولی زیاتر بۆ په‌رله‌مانتاران به‌گشتی و خانمان به‌تایبه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و چه‌ندین ته‌وه‌ری تر ده‌بینێته‌وه‌.
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678