جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە سیناتۆرێكی فەرەنسا دەكات

18/09/2018 03:13:00 م

ئەمڕۆ 18/9/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە سیناتۆری فەرەنسا خاتوو " جاكی" و بەرێز " دومنیك" كۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و خاتوو "شیرین خان" بەرپرسی رێكخراوی AFAM  كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا، بە ئامادەبوونی سیهام عومەر و نەجات نهێلی و ڤیان عەباس و دكتۆر عەبدولڵا جاسم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەخێرهاتنی خاتوو " جاكی" كرد و خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامدانی ئەم دیدارە دەربڕی و تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتی فەرەنسا و هەرێمی كوردستان و پشتیوانی گەل و حكوومەتی فەرەنسا بۆ دۆزی رەوای گەلی كوردستان و مافەكانی، هەروەها پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەڵەتی لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش و هاوكاریكردنی پەنابەران و لەم بارەیەوە  جێگری سەرۆكی پەرلەمان ستایشی رۆڵی خاتوو جاكی كرد كە یەكەمین جارە سەردانی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە رەوش و كێشەكانی پەنابەران ئاگادارببێتەوە و  هاركارییان بكات. 

لە لایەن خۆشیەوە خاتوو جاكی سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە و دووبارە پەسنی رۆڵی خەڵكی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ یارمەتیدانی پەنابەران و زەمینەخۆشكردن بۆ كاری مرۆیی رێكخراوەكان لە كوردستان.

لە كۆتایی دیدارەكەشدا، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی لۆگۆی پەرلەمانی كوردستان وەكو دیاری پێشكەش بە سیناتۆر جاكی كرد.


رۆژمێرى رووداوه‌كان