جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی كۆمەڵەی چاپخانەكانی كوردستان دەكات

29/08/2018 03:59:00 م

ئەمڕۆ 29/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی كۆمەڵەی چاپخانەكانی كوردستان، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی چاپخانەكان لە هەرێمی كوردستان.

نوێنەرانی چاپخانەكان یادداشتنامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد كە تیایدا ئەو كێشە و گرفتانە كرد كە دەبنە رێگر بەرامبەر كاری چاپخانەكان. لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بە گرنگی كاری چاپەمەنی لە كوردستان كرد و رایگەیاند كە پەرلەمانی كوردستان ئەم پەیامە بە هەند وەردەگرێت و یاداشتنامەكەیان ئاراستەی لیژنەی رۆشنبیری و لاوان دەكرێت بە مەبەستی بەدواداچوونی ئەم كێشانە.


رۆژمێرى رووداوه‌كان