لیژنه‌ی ناوخۆ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری یاسا كارپێكراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاماده‌ ده‌كات

25/07/2018 08:14:00 ص
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی راو بۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/7/24،  لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى به‌شی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ پارێزگاكان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌.
 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر  ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر  هه‌مواركردنی یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ژماره‌ 68ی ساڵی 1965، كه‌هه‌مواری پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه‌.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ باسكردنی ئامار و داتاكانی تایبه‌ت به‌ به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌ئكید له‌سه‌ر تووندكردن و قورسكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان كرایه‌وه‌ دژی به‌ به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر مه‌ترسی و زیانه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن لێی.
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان