جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە كۆنسوڵی بولگاریا لە هەولێر دەكات

17/07/2018 01:46:00 م

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17.07.2018 د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە دیمیتار ئۆگرینۆڤ كۆنسوڵی بولگاریا لەهەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، پەیوەندییەكانی نێوان و هەرێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریا تاوتوێكران و لەو بارەیەشەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان ستایشی رۆڵی گەل و حكومەتی بولگاریای كرد بۆ پشتیوانیكردنی گەلی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە لەشەری دژ بەتیرۆریستانی داعش. هەروەها پەسنی رۆڵی ئەگرینۆڤی كرد لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریا لەرووی سیاسی و ئابوورییەوە و  هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ كۆنسوڵی بولگاریای خواست.

لەلایەن خۆشیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە سوپاسی كۆنسوڵی بولگاریا كرد بۆ پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هیوای خواست پەیامی ئاشتییانەو پێكەوەژیانی هەرێمی كوردستان بگەینێتە وڵاتەكەی.

هەر لەدیدارەكەدا باس لەچۆنیەتی گەشەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتیش لەرووی دابینكردنی زەمالاتی خوێندن لەوڵاتی بولگاریا كراو لەكۆتاییشدا سەرۆكایەتی پەرلەمان لۆگۆی پەرلەمانی كوردستانی پێشكەشی كۆنسوڵی بولگاریای كرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی لە هەرێمی كوردستان.

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان