به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 2018/7/9
خاڵێكی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم

05/07/2018 01:24:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 2018/7/9ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (4)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران)  له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (د.خلف أحمد).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پرۆژه‌ یاسا و بریارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت: 
1ـ پرۆژه‌ یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پرۆژه‌ یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
3ـ پرۆژه‌ بریاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
سێیه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی.
چوراه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و، بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.

رۆژمێرى رووداوه‌كان