بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان

28/06/2018 12:43:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (2)  له‌ ماده‌ى (17) و بڕگه‌ (1) له‌ ماده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستانى عێراق ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی خولى به‌هاره‌ ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/1 بێت، تكایه‌ له‌كاتى دیاریكراودا ئاماده‌بن. 
له‌گه‌ڵ رێزدا..
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان