شاندی په‌رله‌مان له‌ پاریس به‌شداری له‌ پیرۆزکردنی نه‌ورۆز و پێشانگای کاره‌ساتی عه‌فرین ده‌كات

22/03/2018 08:29:00 ص
شه‌وى 21/ئادارى/2018، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ پاریسی پایه‌ته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا، به‌شداریی له‌ مه‌ڕاسیمی پیرۆزکردنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشانگای مه‌رگه‌ساتی عه‌فرین کرد. 
له‌ یاده‌که‌دا ژماره‌یه‌ک سیناتۆر و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکی شاره‌وانیی پاریس و سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردی له ‌پاریس و باڵیۆزی عێراق و ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌رچوار به‌شی کوردستان به‌شداربوون.
سه‌ره‌تا پێشانگایه‌ک کرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین وێنه‌ی مه‌رگه‌ساتی عه‌فرینی له‌خۆ گرتبوو،
پاشان ژماره‌یه‌ک وتار پێشکه‌ش کران.
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى كوردستانیش له‌ وته‌یه‌كدا  وێڕای پیرۆزکردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاماژه‌ی به‌ کاره‌ساتی عه‌فرین و داگیرکاریی که‌رکووک و یاده‌کانی ئادارو نه‌ورۆز کرد.
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678