لیژنەی ئاسەوار و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی راپۆرت لەسەر دوو پڕۆژە یاسا ئامادە دەكات

06/03/2018 10:08:00 ص
لیژنەی ئاسەوار و خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار كۆبوەوە و لە كۆبوونەوەكە راپۆرت لەسەر دوو پڕۆژە یاسا ئامادە كرا و سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكە كرابوون، وەڵام درانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/3/2018، لیژنەی ئاسەوار و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، لە هۆڵی لیژنە له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرت لەسەر پڕۆژە یاسای ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان ئامادە كرا و بڕیاره‌ لەچەند رۆژی داهاتوودا ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنه‌كانی پەرلەمان.
هه‌ر له‌ كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای یەكخستنی گومرگی سەوزە و میوەجات كرا و راپۆرت لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەش ئامادە كرا.
لە به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا سەرجەم ئەو نووسراوانە وەڵامدرانەوە كە ئاراستەی لیژنە كرابوون.

رۆژمێرى رووداوه‌كان