به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌شینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان، سه‌عات 9ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/13، لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجَییهكان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاتى دیكه له هه‌رێمى كوردستان كرا‌و تیایدا تاووتوێى هه‌ندێ بابه‌تى گرنگ كرا به‌تایبه‌ت مووچه‌ى خانه‌نشینى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ‌و گرنگیدان به‌پشتبه‌ستن به‌سیسته‌مى بایۆمه‌ترى و هه‌ندێ بابه‌تى تر، بڕیاره دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكان راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساكه ئاماده بكرێت.