وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین
په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند بنه‌دار زه‌یتونێكی چاند

06/02/2018 08:24:00 ص
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوسۆزی و پیشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/6، له‌ژێر چاودێریی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، چه‌ند بنه‌دار زیتونێكیان له‌نێو باخچه‌ی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان چاند.
 مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگرى عه‌فرین و ده‌وروبه‌رى به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی سوپای توركیا و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌شدا ئاماده‌بووان هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیان و په‌رله‌مانی كوردستانیان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌ربڕی و هیوای سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن و داوایانكرد هێرشه‌كان كۆتاییان پێبهێندرێت و كێشه‌كان به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان