سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی ڕیكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO) ده‌كات

30/01/2018 10:37:00 ص
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌  30-1-2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تیی سكرتێر له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیى كرد له‌ شاندێكی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO).
له‌ دیدارێكدا نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد له‌ژێر ناوونیشانی (تكایه‌ نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه‌)، كه‌ پرۆِژه‌كه‌ زیاتر مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندتیژییه‌ له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوكاریی (UNHCR)، له‌ ماوه‌ی 16 ڕۆژدا جێبه‌جێكراوه‌و تیایدا په‌یامی ژماره‌یه‌ك كه‌سی ڕزگاربوو له‌ توندوتیژیی له‌خۆگرتووه‌ ، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی، له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان، پرۆِژه‌كه‌ زیاتر ئاماژه‌یه‌ به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌واوی جۆره‌كانی توندوتیژى، به‌ تایبه‌تی هاوكاری له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئاسووده‌یی ده‌روونی بۆ په‌ناباران و ئاواره‌كانی نیشته‌جێ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان، پاڵپشتیی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر جۆره‌ كارێكی مرۆڤدۆستانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا و پێیان راگه‌یاندن كه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ته‌واوی په‌یامه‌كان ده‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ له‌پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه‌و وه‌ڵامیشیان ده‌ده‌نه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان