ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/1/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌پارێزه‌ری خۆبه‌خش ئه‌یاد كاكه‌یی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی خۆى و په‌رله‌مانی كوردستان به پارێزه‌ری خۆبه‌خش ئه‌یاد كاكه‌یی، بۆ ئه‌و رۆله گرنگ و ئه‌ركه پیرۆزانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو و له ئیستاشدا وه‌ك پارێزه‌رێكی خۆبه‌ش كارییان له‌سه‌ر ده‌كات له كه‌یسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆساید و ئه‌نفال و كه‌سوكارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها كاركردنی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى دوای 16ى ئۆكتۆبه‌ر رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی دووزخورماتوو و ده‌ورووبه‌ری بووه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواست.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی، سوپاسی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و كورته‌یه‌ك له‌كاره یاساییه‌كانی كه له‌ماوه‌ی رابردوو و ئێستادا كارى له‌سه‌ر كردوون و كارى له‌سه‌ر ده‌كات له به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی یاسایی له گشت كه‌یسه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای هاووڵاتییان و زه‌ره‌رمه‌ندانی كاره‌ساته‌كان بۆ دادگای خۆماڵی و نێوده‌وڵه‌تی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، رێزلێنانی په‌رله‌مانی كوردستانی به خشییه پارێزه‌ری خۆبه‌ش ئه‌یاد كاكه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه مێژوویی و پیرۆزانه‌ی كه ئه‌نجامییان ده‌دات.
شایه‌نی باسه پارێزه‌ر و خۆبه‌ش ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌م كاره‌ساتانه بوو كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هاتوون و به‌خۆبه‌خشی كاری له‌سه‌ر كردوون.