جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە مێژوونووس مامۆستا "شوكور زەنگەنە" دەكات

28/01/2018 02:36:00 م

ئەمڕۆ یەكشەممە 28/1/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە مێژوونووس و پێشمەرگەی دێرین مامۆستا "شوكور زەنگەنە"كرد، كە كتێبێكی گرنگی مێژوویی لەسەر شۆرشی ئەیلوول و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بەرهەمهێناوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشیی لە مامۆستا شوكور كرد و ئەم بەرهەمەی بە بەرهەمێكی مێژووی زۆر گرنگ وەسفكرد و وەك رێز گرتن، نووسینەكی سوپاس و پێزانین بە ناوی پەرلەمانی كردستانەوە بە مامۆستا " شوكور زەنگەنە" بەخشی.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان