جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە دەستەی نوێنەرانی كاندید بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

28/01/2018 02:34:00 م

ئەمڕۆ یەكشەممە 28/1/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە ئەندامانی دەستەی نوێنەرانی كاندید بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا، ئەندامانی دەستەی ناوبراو یادداشتەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، كە تیایدا داوا دەكەن بەدواداچوون بۆ بابەتی جێبەجێكردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەو و كێشە گرفتەكانی یاسایی و ئیداری و خزمەتگوزاری لەو ناوچەیەدا بكرێت.

لەم بارەیەوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەئكیدی لەسەر بەدواداچوونی سەرۆكایەتی و لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەم بابەتانە كرد و وتی هەوڵەكانمان وەكو پەرلەمان و بەهەماهەنگی لەگەڵ حكووومەتی هەرێمی كوردستان چڕدەكەینەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەو هەروەها لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عیراقیش باسی ئەم بابەتە دەكەین بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەوەی چیتر هەڵەبجە یەراوێزنەخرێت. لە لایەن خۆشیوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم و هەروەها لەگەڵ بەغداش كرد بۆ ئەوەی هەڵەبجە وەكو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ بكرێت.   


رۆژمێرى رووداوه‌كان