جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە بەرێوەبەری گشتیی (بیت الخبرات المهنیة)ی ئوردنی دەكات

21/01/2018 02:12:00 م

ئەمڕۆ یەكشەممە  21/1/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە  دكتۆر مستەفا ئەلبەراری بەرێوەبەری گشتیی (بیت الخبرات المهنیة) بۆ راوێژكاری دارایی و باج و ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردنی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندەكە بۆ پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و بەسەردانێكی گرنگ وەسفكرد بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزایی دكتۆر ئەلبەراری لە بوارەكانی داراییدا.

دواتر دكتۆر ئەلبەراری كورتەیەكی دەربارەی كاری رێكخراوەكەیان لە بوارەكانی وردبینی لە بابەتەكانی دارایی و گەندەڵیدا و چونیەتی رێكخستی پرۆسەی چاودێری بە پێی بەرنامەو راهێنان و تاوتوێكردنی راپۆرتە داراییەكان و دانانی بودجەی خەملێنراو و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی. لە بەرامبەردا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسی شاندی ناوبراو كرد و جەختی لەسەر گرنگی سوودوەرگرتن لە هەموو تواناكان كرد لە پێناو رێكخستی كاروباری دارایی و رێگەگرتن لە گەندەڵی.

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان