جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا سەبارەت بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە ئێزدییەكان بڕیارێكی مێژوویی زۆر گرنگە

17/01/2018 07:49:00 ص

دەربارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا سەبارەت بە جینۆسایدناساندنی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزدییەكان ئەنجامیانداوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا، خۆشحاڵی پەرلەمانی كوردستانی بەرامبەر ئەم بڕیارەی دەربڕی، ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:

 

بە ناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە خۆشحاڵیی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بڕیاری پەرلەمانی وڵاتی ئەرمینیا سەبارەت بە جینۆسایدناساندی ئەو كۆمەڵكوژییەی‌ كە تیرۆریستانی‌ داعش هەر لە رۆژی 3/8/2014 ە و رۆژانی دواتر دژ بە ئێزیدییەكان لە شەنگال و ناوچەكانی تری كوردستان ئەنجامیانداوەو، ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەرمینیا بە بڕیارێكی مێژوویی زۆر گرنگ لە قەڵەمدەدەین و بە دەستپێكێكی ئەرێنی دەزانین بۆ ئەوەی ئەم كەیسە لە سەر ئاستی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمانەكانی هەموو وڵاتان پشتیوانی لێی بكرێت و ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنرێت.

 

 

 

 

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

16/1/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678