جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات

16/01/2018 02:42:00 م
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2018/1/16، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌ران و به‌رپرسانی به‌شه‌ جیاجیاكانی فه‌رمانگه‌كه‌.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان و هه‌وڵًه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان له‌ ئێستادا و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی كرا و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ولاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرایه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان