جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نه‌قیبى سه‌ندیكای پزیشكان كۆبۆوه‌

16/01/2018 02:26:00 م
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/1/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ نه‌قیبى سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ندیكا پزیشكییه‌كان كرد.
له‌ دیدارێكدا  شاندی میوان داوایه‌كیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی  كه‌تایبه‌تن به‌ ته‌ندروستی و  ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌كاری ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكان بكرێت كه‌ چه‌ندین بیرۆكه‌و پێشنیازی گونجاویان هه‌یه‌ تا تێكه‌ڵ به‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ بكرێن كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان كراون به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان و ئاماده‌كردنی راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ریان و دواجار به‌ یاسایی كردنیان.
له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆلی سه‌ندیكاكانى له‌ نێوكۆمه‌ڵگه‌ به‌رزنرخاندو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مانى به‌گرنگ زانی بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌رله‌دانیشنه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌رێكاره‌ یاساییه‌كانی پرۆژه‌كانی كرد و كوتی هیچ پرۆژه‌یه‌ك كه‌ تایبه‌ت بی به‌سه‌ندكاكان یاخود هه‌رلایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ لیژنه‌كان تێپه‌رنابێت و ڕاو بۆچوونیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كان به‌ گرینگه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و هه‌رپرۆژه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان بێت به‌زووی كاری له‌سه‌رده‌كرێت ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌ره‌له‌مانی كوردستانه‌وه‌ 

رۆژمێرى رووداوه‌كان