جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی دادوه‌رانی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

16/01/2018 02:12:00 م
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/1/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێَگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی دادوه‌رانی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
له‌دیدارێكدا به‌ریَِوه‌به‌ری گرووپی دادوه‌رانی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕۆژه‌ یاسایه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد و له‌پڕۆژه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌ره‌روزیانانه‌ی به‌ر كوردستان كه‌وتووه‌ به‌تایبه‌تی كیمیابارانكردنی شاروشارۆچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانبه‌ركه‌وتووانیان هاتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌وا چه‌كی كیمیایییان به‌ رژێمی به‌عس داوه‌ له‌ بواری بازرگانیكردنیان به‌چه‌كی كیمیاوی و رایگه‌یاند: "به‌ڵگه‌یه‌كی زۆرمان ده‌ستكه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی زیان لێكه‌وتوو داوای یاساییان به‌رزكردۆته‌وه‌".
له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاس و پێزانینی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی كرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو و له‌ ئێستادا كاریان له‌سه‌ر  ئه‌م دۆسیه‌یه‌ كردووه‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی و به‌ یاساییكردنیان له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
سه‌باره‌ت به‌ پرۆِژه‌ یاسایه‌كه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت و بۆ وه‌رگرتنی راو بۆچوونیان له‌سه‌ری به‌جۆرێك كه‌ به‌ قازانجی خه‌ڵكی كوردستان بێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان