جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكات

14/01/2018 08:59:00 ص

ئەمڕۆ 14/1/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمينكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی دكتۆرە (ڤاڵا فەرید) سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەپەرلەمان، پێشوازی لەشاندێكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان كرد.

لەدیدارێكدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان پەرلەمان ویەكێتی پەرلەمانتاران كرا بۆ بەدواداچوونی یاسا و بڕیارەكان وپشتگیریكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لەگشت بوارەكاندا بەتایبەتیش ئەو بوارانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە بژێوی خەڵكی كوردستان. هەر لەدیدارەكەدا چەند بابەتێك دەربارەی كاری پەرلەمان و رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان خرانەڕوو.


رۆژمێرى رووداوه‌كان