سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە مەسیحییەكان پیرۆزدەكات

24/12/2017 01:57:00 م

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برا مەسیحییەكان لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستان لە سایەی ئاشتی و پێكەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان و دەربازبوون لە سەرجەم كێشەو قەیرانەكان.

هەر بەم بۆنەیەوە ئۆمێدەوارین ئاوارەكان لە خۆشك و برا مەسیحییەكان بە سەربڵندی بگەرێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیریان كە لەسەر دەستی پێشمەرگەی كوردستان رزگاركراونەتەوە و بە ئارامی و ئازادی شادببنەوە و چیتر دووچاری ئازار و ئاوارەبوون و نەهامەتی نەبنەوە.

دووبارە جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە سەرجەم خۆشك و برا مەسیحییەكان پیرۆزدەكەین.

 

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

24/12/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789