جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی یەكێتی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی دەكات

17/12/2017 02:31:00 م

ئەمڕۆ 17/12/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی یەكێتی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی كرد، كە 48 دەوڵەت تیایدا ئەندامن و لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان دەكات.

لە سەرەتای دیدارێكدا، سەرۆكی شاندەكە پۆختەیەكی دەربارەی كارو چاڵاكییەكانیان خستەڕوو، هەروەها تیشكی خستە سەر مەبەستی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ بەدواداچوونی ئەو پێشێلكارییانە كە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دژ بە خەڵكی كەركووك و دۆزخورماتوو و ناوچەكانی تر ئەنجامدراون و كۆكردنەوەی بەڵگە و دیكیۆمێنت و نووسینی راپۆرتی و بەرزكرنەوەی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی یەكێتی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی دەربڕی ئەم سەردانە بە هەنگاوێكی دروستی بە ئاراستەی بەرژەوەندی مرۆڤ وەسفكرد و ئاماژە بە كێشەكانی نێوخۆی عیراق بەگشتی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كرد، وئامادەیی پەرلەمانی كوردستان و لیژنە پەیوەندیدارەكانی دەربڕی بۆ هەماهەنگی لە گەل شاندەكە و یارمەتیدانی لە ئەركەكەیدا لەپێناو هاوكاریكردنی خەڵكی ناوچەكە، چونكە ئەم كەیسە كەیسێكی مرۆییە پێش ئەوەی كەیسێكی سیاسی بێت، هەروەها باسی هەوڵ و هەنگاوەكانی چارەسەرەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بە پێی دەستووری عیراق كرد.     


رۆژمێرى رووداوه‌كان