جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە كوردانی ئێزدی دەكات

14/12/2017 03:21:00 م

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی "رۆژوو"ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و لە هەر شوێنێكی جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژەكیان جەژن و خۆشی بێت لە سایەی كوردستانێكی ئازاد و ئاشتی و ئارامی و تەبایی و پێكەوەژیاندا و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریان هاتووە دووبارەنەبنەوە و بە سەرفیرازی بگەرێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیریان.

دووبارە پیرۆزبایی لە خۆشك و برا ئێزدییەكان دەكەین، و هیوادارین هەموو سالێك ئەم جەژنە پیرۆزە بە خۆشی وشادی وئاسوودەیی وئازادی بگێرن.

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

14/12/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان