سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ هەڵبژێردرا

12/12/2017 02:04:00 م
سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان وقوربانییانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى هەڵبژێردرا و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانیش داوا لە لیژنەکە دەکات کارى جدى لەسەر چاکسازییەکانى ناو وەزارەتى پێشمەرگە بکەن و هەماهەنگیش لەگەڵ میحوەرەکانى شەڕ بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 2017/12/12، لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆساید و زیندانییانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى كوردستان و ئامادەبوونى خاتوو بێگەرد تاڵەبانى، سکرتێرى پەرلەمان و دکتۆرە ڤالا فەرید، سەرۆکى لیژنەى کاروبارى یاسایى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر دوو تەوەر کۆبۆوە.
تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنى سەرۆکى لیژنەکە، جێگرى سەرۆکى پەرلەمان دەرگاى خۆپاڵاوتنى کردەوەو شیلان جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان، خۆى کاندید کردو بەزۆرینەى دەنگ، وەک سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆساید و زیندانییانى سیاسى هەڵبژێردرا.
دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن لە سەرۆکى نوێى لیژنەکە، له‌ وته‌یه‌كی كورتدا رایگەیاند: "لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆساید و زیندانییانى سیاسى، لیژنەیەکى گرنگى پەرلەمانە و لێرەوە داواتان لێدەکەم کەکارى جدى و هەماهەنگیى باش بکەن لەگەڵ میحورەکانى شەڕ وەک چۆن پێشتر کارى گرنگتان ئەنجامداوه‌".
جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، وتیشى: "بەدواداچوون بکەن لەسەر چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە کە له‌ ئێستادا دەستى پێکردووە بۆ دەستنیشانکردنى کەمووکوڕییەکان".
هه‌روه‌ها پشتیوانیى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى بۆ لیژنەکە دەربڕى و رایگەیاند: "سەرۆکایەتیى پەرلەمان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە کارەکانى هەموو لیژنەکانى پەرلەمان و لەو چوارچێوەیەشدا ئێوە ئەگەر گرفتێکتان هاتە پێش ئەوا پشتیوانتانین".
دواتر لەلایەن شیلان جەعفەر، سەرۆکى نوێى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆساید و زیندانییانى سیاسى، خاڵى دووەمى بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکە خوێندرایەوە کە لەلایەن سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لیژنەکە راسپێردراوە بۆ ئامادەکردنى راپۆرتێک لەسەر رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی.
یەکەمین جارە لەپەرلەمانى کوردستان ئافرەتێک ببێتە سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆساید و زیندانییانى سیاسى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789