به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له دۆخى پێشمه‌رگه و رووداوه‌كانى (16)ى ئۆكتۆبه‌ر، سه‌عات (12:00)ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/11/2017، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید‌و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى دلێر ماوه‌تی، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى دۆخى پێشمه‌رگه به‌گشتى كرا‌و بڕیاردرا راپۆرتێك له‌سه‌ر رووداوه‌كانى (16)ى ئۆكتۆبه‌رى شارى كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه ئاماده بكرێت. لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و نووسراوانه كرا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراون و وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.