نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، پێشوازییان له شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان-مه‌ڵبه‌ندی گشتی كرد.
له دیدارێكدا باس له كێشه و پێداویستیی بنه‌ڕه‌تیی و داخوازییه یاساییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عومه‌ر جه‌بار سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان ئاماژه‌ی به گرنگترین خاڵه‌كانی داخوازییه‌كان كرد و داوای كرد په‌رله‌مان كاری جدى و خێرا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای مافه‌كانی كورته‌باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان بكات كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له په‌رله‌مانه.
له به‌رامبه‌ردا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به ره‌وا زانی و پشتیوانیی خۆی و په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای مافه‌كانی كورته‌باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه .