لیژنه‌ی یاسایی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوو یاسا تاووتوێ ده‌كات

27/11/2017 01:55:00 م
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 26/11/2017 ، لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی كاره‌كانی راپۆرتی كۆتاییی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كانی یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتیی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بریاڕده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له‌هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی كاره‌كانی راپۆرتی كۆتاییی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كانی یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتییه‌وه‌ كرا.
بڕیاره‌ دوای وه‌رگرتنی راوبۆچوونی په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایان له‌ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی له‌باره‌ی هه‌مواری هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 كه‌ تایبه‌تن به‌سزاكانی هاتووچۆ، ئاماده‌ بكرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان