سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 21/11/2017، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شییان له‌باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای به‌کرێدانی خانووبه‌ره ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای به‌کرێدانی خانووبه‌ره، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوودا بۆ لیژنه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
بریاریشه دوای جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاز‌و راسپاردانه كه له‌باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه پێشكه‌شكراون له‌ڕاپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه جێبكرێنه‌وه و پوختبكرێنهوه، تا راپۆرتی کۆتایی به‌رزبکرێته‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ دانانی له‌به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆکردن و ده‌نگدان له‌سه‌ری.