كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و حكومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكانی لێبووردنی گشتی به‌ڕێوه‌چوو

20/11/2017 11:30:00 ص
ه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 20/11/2017، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ له‌ژێر چاودێریی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رسێ لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆ و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازیی ناوچه‌ و شاره‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی كرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رانی حكومه‌ت چه‌ندین پێشنیازو بۆچوونیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردن و پوختكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان بۆ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیدارو په‌رله‌مانتاران خسته‌ڕوو.
 
 
 
بریاریشه‌ له‌ژێر رۆشنایی راسپارده‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌‌ فراوانه‌دا، لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له ‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بكه‌ن و دواتر پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت تا بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانی.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان