جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك لیژنه‌كان كۆبۆوه‌

15/11/2017 01:33:00 م
سه‌عات 2:30ى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15/11/2017، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رێكخستنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی كاروباری لیژنه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و چالاكییه‌كانیان. 
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرنگیی كارو چالاكییه‌كانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "لیژنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و كاریگه‌ریی پرۆسه‌ی ته‌شریعین و ده‌بێت ئه‌و لیژنانه‌ رۆڵی كارا ببینن له‌ئیشوكاری په‌رله‌مانیدا به‌تایبه‌تی له‌م دوو وه‌رزی ته‌شریعییه‌ی داهاتوو كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری زۆر له‌سه‌رشانه‌ ده‌بێت ئه‌نجامییان بدات". 
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: "هه‌روه‌ك چۆن رۆڵی كاریگه‌رتان هه‌یه‌ له‌پرۆسه‌ی ته‌شریعی، ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام بن له‌ئه‌ركی دووه‌می سه‌ره‌كیتان كه‌ به‌داواداچوون و چاودێریكردنی داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه". 
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تێبینی و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كاراتركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌و چالاكییه‌كانی داهاتوویان خسته‌روو. 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیاندا، سه‌رۆكی لیژنه‌كان باسیان له‌چه‌ند كێشه‌و گرفتێكی یاسایی و په‌یڕِه‌وی كرد و داواشییان له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد هه‌وڵه‌كان بخرێته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان. 
له‌به‌رامبه‌ردا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی راگه‌یاندن: "سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیشدا ده‌بێت بۆ هه‌ر پشتیوانی و هاوكارییه‌ك كه‌ لیژنه‌كان پێویستییان پێى بێت".

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789