راگەیاندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەبارەت بە بومەلەرزەکەی کوردستان

13/11/2017 07:15:00 ص

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز، شارەکانی هەرێمی کوردستان  هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان.

 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ‌حکومەتی هەرێم رادەسپێریت بەگرتنەبەری  رێکاری پێویست لەسەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ بەهاناوەچوونی برینداران و قوربانیان و هەروەها پێویستە ‌‌‌‌حکومەتی هەرێم  پلان و بەرنامەی پێشوەختە دابنێت بۆ هەر کارەسات و رووداوێکی سروشتی چاوەرواننەکراو. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی کوردستان هاوکارو پشتیوانی ‌‌حکومەتی هەرێم دەبن.

لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.         

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

13.11.2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678