لیژنەی یاسایی لەگەڵ سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەرێم كۆدەبێتەوە

06/11/2017 01:33:00 م

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 06/11/2017، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، بەئامادەبوونی د.ڤالا فەرید سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەكە، لەگەڵ سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە(استئناف)ی پارێزگاو ناوچەكانی هەرێم كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا. كۆبوونەوەكە تایبەتبوو بەگفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای راگرتنی كاركردن بەیاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە 9ی ساڵی 2008ی هەرێم، كە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی لیژنەكە كرابوو، كەپرۆژەكە لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە (1)ی ئەم خولە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرابوو. دوای وەرگرتنی راوێژی ئەندامانی لیژنەكە لەبارەی پرۆژە یاسای راگرتنی كاركردن بەیاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە 9ی ساڵی 2008ی هەرێم، لەژێر رۆشنایی پێشنیازو راسپاردەكانی سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە(استئناف)ی پارێزگاو ناوچەكانی هەرێم وەك رای ئەنجومەنی دادوەری، بریاریدرا لە ئایندەیەكی نزیكدا لیژنەی یاسایی راپۆرتی لیژنەكە دەربارەی پرۆژەكە ئامادە بكرێت و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكات بۆ ئەنجامدانی رێككارە یاساییەكانی.


رۆژمێرى رووداوه‌كان