لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن: "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌ردوو كه‌ناڵى رووداو و كوردستان 24 بۆ رووماڵكردنی هه‌واڵ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌"

31/10/2017 12:06:00 م
لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراویكدا كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی رۆشتبیریی په‌رله‌مانى عێراق و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان و ته‌واوى سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ بواری رۆژنامه‌نووسیى له‌ ناوخۆى كوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان كردووه‌، (زیاتر...) سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ردوو كه‌ناڵی رووداو و كوردستان 24 له‌ رووماڵكردنی هه‌واڵه‌كان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌و بڕیاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورى عێراق له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌پێی مادده‌ى 115 كه‌ ده‌ڵێ له‌كاتى هه‌بوونی هه‌ر ناكۆكییه‌كی یاسایی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕالدا ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ یاساكانی هه‌رێم ده‌بێت، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ لیژنه‌كه‌ داوا له‌ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق  و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق ده‌كات  كه‌ چاو به‌و بڕیاره‌یاندا بخشێننه‌وه‌،  ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان