لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن ئیدانه‌ی تاوانی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ریف ده‌كات

30/10/2017 07:35:00 م
لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراویكدا تاوانی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی (كوردستان تی ڤی)، ئه‌ركان شه‌ریف شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان
ب/ شه‌رمه‌زاركردن
لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، شه‌رمه‌زار و ریسوای تاوانی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی (كوردستان تی ڤی) ئه‌ركان شه‌ریف ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی 29/10/2017 به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ و نامرۆڤانه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ناو ماڵ و منداڵه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه‌ شه‌هیدكرا، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ ژیانی هاووڵاتییان و رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت، به‌ زووترین كات تاوانباران بدۆزێته‌وه‌ به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر قادر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789