لەسەر راسپاردەی سەرۆكی هەرێم، پەرلەمان پرۆژە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەزۆرینەی دەنگ پەسندكرد

29/10/2017 07:27:00 م

سەعات 02:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، 29/10/2017، پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاساییی خولی پایزە، ساڵی چوارەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجامدا.

سەرەتا سەرۆكی پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی خوێندەوە كە لە سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یەكەمی تایبەتبوو بە خوێندنەوەی نامەی بەرێز (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی پەرلەمانی كردووە، خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش تایبەتبوو بەخوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای (دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەكانی هەرێم) بەپێی ماددەی (71) لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان. دوا خالیش تایبەتبوو بە دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار  (گۆران ئازاد محمد) لەئەندامیەتی پەرلەمان بەپێی ماددەی (30) لەپەیرەوی ناوخۆ.

 سەرەتای دانیشتنەكەش، د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشنیازی بەرێوەچوونی دانیشتنەكە بەشێوەی داخراو بۆ پەرلەمانتاران خستەروو، بەزۆرینەی دەنگ (52 دەنگ بەرامبەر 35 دەنگ) ئەو پێشنیازە پەسندكراو دانیشتنەكە بووە داخراو.

لەدانیشتنە داخراوەكەدا، لەلایەن د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، نامەی بەرێز (مسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی پەرلەمانی كردووە، خوێندەوە كە ناوەرۆكی نامەكە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

 

دەقی نامەكەی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

 بەڕێز سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

سڵاوێكی گەرم

 بەپێی فەرمانی هەرێمی (128) لە 12/7/2017 داوامان كردووە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم لە رۆژی (1/11/2017) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر هۆكاری سیاسی و ئەمنی و تەكنیكی و نەبوونی كاندید، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی ئامادەكارییەكان بۆ هەردوولا هەڵبژاردن هەڵپەسێردرا. لە (24/10/2017) پەرلەمانی كوردستان تەمەنی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژكراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم لەدوای 1/11/2017 بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەكەمەوەو نابێت یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەمواربكرێتەوە یان تەمەنی سەرۆكایەتی هەرێم درێژبكرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین كات كۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربكرێت منیش وەكو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەكەمان و پێشمەرگە ئازیزەكان لەخەبات و تێكۆشان بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان و پارێزگاریكردن لەدەستكەوتەكانی میللەتەكەمان بەردەوام دەبم.

 خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش تایبەتبوو بەخوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای (دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەكانی هەرێم)، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پرۆژەكە بۆ پەرلەمانتاران خرایەروو، لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بۆ یەك سەعات دانیشتنەكە هەڵپەسێردرا، تاوەكو لیژنەی یاسایی دوا دارشتنەوە بۆ پرۆژە یاساكە بكات.

پاشان پرۆژە یاسای (دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەكانی هەرێم)، بەپێی راسپاردەكانی لیژنەی یاسایی خرایەروو، كە لە پێنج ماددە پێكهاتبوو، كە تێیدا دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەپێی تایبەتمەندی دامودەزگا گشتییەكانی هەرێم، بەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت و ئەنجومەنی دادوەری دابەشكران. دوای گفتوگۆكردنی برگەو ماددەكانی پرۆژەكە بەجیا، كۆی پرۆژە یاساكە خرایە دەنگدانەوەو بەزۆرینەی دەنگ پەسندكرا.

دوا خالیش تایبەتبوو بە دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار  (گۆران ئازاد محمد) لەئەندامیەتی پەرلەمان و پەسندكردنی ئەم داوایەش بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بوو.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789