جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئەرمینیا دەكات

28/09/2017 02:27:00 م

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/9/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە " ئارام سەركیسیان" سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئەرمینیا- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەرمینیا و شاندەكی یاوەری كرد.

لە سەرەتای دانیشتنێكدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ناوبراو بۆ كوردستان دەربڕی و وتیشكی خستە سەر رەوشی هەرێمی كوردستان و فاكتەر و هۆیەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم و رەنگدانەوەی ئەم پرۆسەیە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەروەها پەسنی رۆڵی وڵاتی ئەرمینیا و پارتی دیموكراتی ئەرمینیای كرد لە پشتیوانیكردنی خواستی گەلی كوردستان و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا هەمیشە لە ئاستێكی بەرزدا بێت. لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئەرمینیا پرۆسەی ریفراندۆم لە كوردستان بە پرۆسەیەكی سەركەوتووانە وەسفكرد و هیوای خواست لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی مامەڵەی پێویست لەگەڵدا بكرێت وەك خواستی رەوای گەلی كوردستان.


رۆژمێرى رووداوه‌كان