جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید و شاندێكی یاوەری دەكات

08/08/2017 03:10:00 م

ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە " كەیا ئیزۆل" سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا، ئاماژە بە چاڵاكییەكانی ئەم فیدراسیۆنە كرا لەپێناو گەیاندی دەنگی كوردستانیان لە وڵاتی سوید و پشتیوانیكردنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان لە وادەی دیاریكراودا و چۆنیەتی پتەوكردنی هەماهەنگی لە نێوان لایەنەكاندا و بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ مافی سەربەخۆیی كوردستان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ستایشی رۆڵی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید كرد و چاڵاكییەكانی بە كارێكی پیرۆزیی نیشتیمانی لەقەڵەمدا.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان