پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ گۆڤاری ڕامان

06/06/2017 12:48:00 م

بەرێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسین و كارمەندانی گۆڤاری ڕامان

  بەبۆنەی "21" ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری "ڕامان" ەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەتان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەركە پیرۆزەكەتان، ئەركی خزمەتكردنی رێڕەوی ڕۆشنبیری لە كوردستان.

  ڕامان، وەكو گۆڤارێكی ڕۆشنبیریی خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەند و گوتارێكی تایبەت، رۆڵێكی سەرەكی و سەركەوتوو هەبووە و دەگێڕێت بۆ بڵاوكردن و پاراستنی فیكر و كولتووری رەسەن و ڕۆشنبیری لە كوردستان و لەم پێناوەدا سەرنووسەر و ستافی نووسین و كاركردن لەم گۆڤارەدا دڵسۆزیی خۆیان دووپاتكردووەتەوە.

  ئۆمێدەوارین، گۆڤاری ڕامان لە پێشكەوتن و سەركەوتن خۆی بەردەوامبێت و هەمیشە لە ئاست ئاواتی رۆشنبیرانی گەلی كوردستاندا بێت.

 

 

 

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

6/6/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان